تره‌مپ-یش دڵخۆشه
لوقمان غه‌فوور
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 13ی ئاب، سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، ئیسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌بی رێكه‌وتوون به‌ته‌واوی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كان و ده‌بێته یه‌كه‌م نمونه‌ی رێككه‌وتن له مێژوودا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و دوو وڵاته.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز تره‌مپ نێوه‌ندگیرییه‌كی زۆر باش بووه له رێكه‌وتنه‌كه و توانیویه‌تی قه‌ناعه‌ت به ئیماراتییه‌كان بكات رازی بن به رێكه‌وتنه‌كه،له‌به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل رازی بووه كه كاره‌كان له كه‌رتی خۆرئاوا هه‌ڵپه‌سێرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ وڵاته‌كه ئاماژه‌یان پێداوه و تره‌مپ-یش له‌رێگه‌ی تویتێكه‌وه باسی كردووه، تێیدا هاتووه كه رێكه‌وتنێك له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌بی كرا.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنه هاوبه‌شه كه تره‌مپ پێی دڵخۆشه، وتویه‌تی: “ئه‌نجامی ئه‌و رێكه‌وتنه دیپلۆماتییه‌ی كه كراوه له‌سه‌ر داوای ترمپ و به‌پاڵپشتی ئیمارانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل-ه”.
تره‌مپ وتی: “به‌یه‌كگه‌یشتنێكی مه‌زنه”. وتیشی:”رێكه‌وتنێكی ئاشتی مێژووییه له نێوان دوو هاورێی مه‌زن-دا ئه‌ویش ئیسرائیل و ئیمارانی عه‌ره‌بی”.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل-یش وتی: “رۆژێكی مێژووییه!”. ئه‌میر محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بو زه‌بی له‌لێدوانێكدا، وتی: “ئیمارات و ئیسرائیل رێكه‌وتن له‌سه‌ر هاوكاری و دانانی نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ جێگیركردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دووقۆڵی”.
له نێو وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئیسرائیل توانیویه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی دراوسێ باش بكات به‌تایبه‌تی ئوردن و میسر. ئیسرائیل توانیویه‌تی تاڕاده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیمارات به هێمنی راگرێت به‌ڵام بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه چونه‌ته په‌یوه‌ندییه‌كه‌وه بۆ رووبه‌ڕوبه‌روی شوێنپێی ئێران له ناوچه‌كه. به‌و پێیه‌ی هه‌ردوو وڵات دوژمنی هاوبه‌شی ئێرانن.
یوسف عه‌تیبه، باڵیۆزی ئیمارات له ئه‌مه‌ریكا بۆ ناشنال ریڤیو -ی ئه‌مه‌ریكی -یش ده‌ڵێت: “وتوووێژێكی كورت ده‌كرێت له پێناو دانانی پلان ده‌رباره‌ی ڤیزا-ی گه‌شتیاران و بزنسمانه‌كان و گه‌شتی فرۆكه و گواستنه‌وه و بازاڕكردن”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: “سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌ته‌كانی یه‌كتر و بنیاتنانی باڵیۆزخانه‌كان له لایه‌ن هه‌ردوولاوه”.
عه‌تیبه جه‌ختیكرده‌وه “رێكه‌وتنه‌كه هه‌موو ئه‌و گرژیی و ئاڵۆزیی و ئه‌گه‌ری ناڕێكییانه‌ی نێوانمان ئه‌وه‌ستێنێت و ئه‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان بێئه‌وه‌ی بچێته ناو جامیعه‌ی عه‌ره‌بی و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی”.
ئیسرائیل و ئیماراتی عه‌ره‌بی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلیۆماتییه‌كانیان رێكه‌وتنه‌كه‌یان مۆركردووه به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا هه‌نگاوێكه بۆ پێكهێنانی شێوه‌یه‌كی نوێ له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دژی ئێران.
ئیسرائیل ساڵی 1979 رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ میسر و رێكه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئوردن -ی له ساڵی 1994 دا ئیمزا كردووه، به‌ڵام ئیماراتی عه‌ره‌بی شانبه‌شانی چه‌ند ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی تر تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماتی و ئابووری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه.
AM:09:45:14/08/2020