بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ٢ی ئەیلول سەرۆکی فەڕەنسا بەسەردانێک بگاتە عێراق و بەغداد، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵات کۆبێتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، وابڕیارە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا بگاتە عیراق و لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عیراقدا کۆببێتەوە و پاڵپشتی و هەمانهەنگبێت بۆ چارەسەری کێشەکانی عیراق.
ماكرۆن وەك یەكەم سەرۆك و لەسەر ئاستی باڵا دێت كە لەدوای دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە سەردانی عیراق بكات و لەگەڵ سەرۆك كۆمارو سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە.