نهوت نزمترین نرخی تۆمار كرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە بازاڕی بۆرسە بەردەوامە لە دابەزین، دوای ئەوەی چەند رۆژێك نرخەكەی بەرزبوو، لە خوار ٤١ دۆلارهوه مامهڵهی پێوهدهكرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٠ دۆلارو ٧٠ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها، نرخی نەوتی خاوی ئەمریکی دابەزی بۆ ٣٧ دۆلار، ئەمیش بەهەمان شێوەی نەوتی برێنت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.
AM:09:12:10/09/2020