کاتژمێر ١٢ی ئەمڕۆ شەڕ لەنێوان ئازەربانینجان‌و ئەرمینیا رادەگیرێت



بەناوبژیوانی رووسیاو گرووپی میسنک، ئازەرباینجان و ئەرمینیا لەسەر راگرتنی شەڕی نێوانیان رێککەوتن و بڕیارە ئاگربەست لە کاتژمێر ١٢ ی ئەمڕۆوە بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.


لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاشکرایکرد، کە ئەرمینیا و ئازەربانینجان لەسەر ئەوە ڕێککەوتون، لە کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەممە ڕێککەوتنی نێوانیان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرجەم هێزەكانیان شەڕ رابگرن.


وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئەوەشی خستۆتەڕووکە رێککەوتنەکە لە ڕێگەی نێوەندگیرکردنی هاوسەرۆکەکانی گروپی مینسک لە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری لەسەر بنەمای بنەما سەرەکییەکانی نیشتەجێبوون، دەست بە دانوستانی بنەرەتی دەکەن بە مەبەستی گەیشتن بە ئاشتی هەمیشەیی لە زوترین کاتدا.


هەردوولا رێککەوتن کە دەست بە ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان و دەستگیرکراوانی دیکە و تەرمی ئەو کەسانە کردەوە کە کوژراون.


هەروەها دەستپێکی بەناوبژیوانی خاچی سووری نێو دەوڵەتی رێككەوتنەكە لە قەرەباغەوە دەستپێدەکات.


شەڕی ئەرمینیاو ئازەرباینجان، لە ٢٧ی ئەیلولەوە بەتوندی دەستیپێکردو سەرەتا لە هەرێمی قەرەباغەوە دواتر تەشەنەی بۆ زۆر شوێنی تری نێوان هەردوو وڵات کرد.
 



AM:10:09:10/10/2020