لە ئەمەریکا ١٢٠ ساڵە رێژەی بەشداریکردن لەهەڵبژاردندا هێندە بەرز نەبووە

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە نێوان ترامپ و بایدن کە تا ئێستا جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامە، ١٢٠ ساڵە لەو وڵاتە لە رووی بەشداریکردنی زۆری هاوڵاتیانەوە هەڵبژاردنی بەم شێوەیەی بەخۆوە نەبینیووە.

 
سەنتەری پێشبینیەکانی هەڵبژاردنی ئەمەریکا کە سەنتەرێکی سەربەخۆیەو پسپۆرێکی زانکۆی فلۆریدا کە ناوی مایکڵ ماکدۆناڵە بەڕێوەی دەبات، ئاشکرای دەکات کە ١٦٠ ملیۆن هاوڵاتی دەنگدەر لە کۆی ٢٣٩ ملیۆن هاوڵاتی کە مافی دەنگدانیان هەیە، بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە.

 
بەپێی ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە رێژەی بەشداربوان گەیشتۆتە ٦٦،٩% کە بەزۆرترین رێژە دادەنرێت لە ساڵی ١٩٠٠ەوە کە لەو دەمەدا گەیشتە ٧٣،٧%.

ماکدۆناڵدا لە رێگای تویتەرەوە دەڵێت " هەڵبژاردنی ٢٠٢٠ ی سەرۆکایەتی زۆترین رێژەی بەشداری بەخۆوە بینیووە کە بە درێژای ١٢٠ ساڵی رابردوو هەڵبژاردنی لەم شێوەیە ئەنجام نەدراوە، لە رۆژانی ئایندەشدا وردبینی لەم ژمارەیدا دەکەین".

 



AM:08:52:05/11/2020