جیهان.. ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا گەیشتە ٨٠ ملیۆن كەس
بەگوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە زیاتر لە ٨٠ ملیۆن حاڵەت.
بەپێی دوایین ئامارەکانی جیهان، لە سەرتاسەری جیهان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٨٠ ملیۆن و ٢٤٤ هەزار و ٣٦٤ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، یەک ملیۆن و ٧٥٩ هەزارو ١٤٩ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها لەو ژمارەیەش ٥٦ ملیۆن و ١٧٨ هەزار و ٦٤٣ توشبوو چاکبونەتەوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە، كە تیایدا ١٩ ملیۆن و ٢١٠ هەزار و ١٦٦ حاڵەتی تووشبوونی تۆمارکردوە، هەروەها ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ زیاتر لە ٣٣٨ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
AM:10:00:26/12/2020