وەزیری تەندروستی ئێران ئاشکرایکرد" هاوڵاتییەک لە ئێران توشی ڤایرۆسە نوێکەی کۆرۆنا بووە، کە خەڵکی ئێرانە و لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاوەتەوە".
وەزارەتى تەندروستى حکومەتی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەم حاڵەتی توشبووی نوێی پەتایی کۆرۆنا لە وڵات تۆمارکراوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، توشبووەکە هاوڵاتییەکى ئێرانییە، کە لە وڵاتى بەریتانیا گەڕاوەتەوە و ئێستا خراوەتە ژێر چاودێرى وردی پزیشکییەوە.
لە بەریتانیا لە سەرەتای مانگی ١٢ی ساڵی رابردوودا رایگەیاندبوو، جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیاندا بڵاوبووەتەوە، تائێستاش ڤایرۆسە نوێکە لە نزیکەی ٤٠ وڵات تۆمارکراوە.