دوو هەزار خۆپیشاندەر لە روسیا دەستگیر کران( ڤیدیۆ )

ئەمڕۆ زیاتر لە ٦٠ شاری روسیا لەسەر داوای کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن، ئەلێکسی نافالی رژانە سەر شەقامەکان و لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان رووبەڕوبوونەوە روویداو زیاتر لە دوو هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکران.


ئاژانسی ( ئەسۆشەیتد پرێس) بڵاویکردەوە کە پۆلسی لە شارەکان بەسەدان کەسی دەستگیرکردووە، ( ئێرۆ نیوزی)ش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە سەرجەم خۆپیشاندانەکانی شارە جیاوازەکانی رووسیا زیاتر لە دوو هەزار خۆپیشاندەر دەستگیرکراون لە نێویاندا کەسانی نزیک کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی روسیا ئەلێکسی نافالی کە هەر لەگەڵ گەڕانەوەیدا لە ئەڵمانیا لە سەرەتای ئەم مانگەدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە فرۆکەخانە لە مۆسکۆ دەستگیرکرا.

 
ئەمرۆش لە خۆپیشاندانەکەدا هاوسەری نافالی دەستگیرکرا، وەک خۆی لە ئەکاونتی ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە.
 


هاوسەرەکەی یولیا نافالی لەلایەن پۆلیسەوە لە نێو خۆپیشاندەراندا دەستگیرکرا.


ئەسۆشەیتد پرێس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات سەرباری ئەو سەرما زۆرەی لەو وڵاتە هەیە لە ئێستادا، بەڵێ‌م خۆپیشاندان، ناوچەیەکی زۆر بەرفراوانی روسیایی گرتۆتەوە، لەوانە سیبریا، یاکوتسک، مۆسکۆ تا دەگاتە سەر سنوری یابان و، زۆر شاری تری روسیا ژمارەیان ٦٠ شار زیاترە.

 

نافالی کەسایەتی دیاری ئۆپۆزسیۆن لە کۆتایی ساڵی رابردوودا بەپەلە گوازرایەوە ئەڵمانیا و روسیا تۆمەتبار کرا کە دەرمانخوار کراوە، دوای چاکبوونەوەی لەسەرەتای ئەم مانگەدا گەڕایەوە روسیا لەگەڵ گەڕانەوەی لە فڕۆکەخانە دەستگیرکرا، لە بەنیدخانەوە ئاماژەی بۆ دۆسیەکی گەندەڵی گەورەی پۆتین ی سەرۆکی روسیا کردو داوای خۆپیشاندانی کرد دژی پۆتین و رژێمەکەی.

 



PM:08:45:23/01/2021