ئۆباما: ئامادەنین سەرباز بنێرینەوە بۆ عێراق

سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند" لەنزیکەوە بەچاوی کراوە تەماشای بارودٶخی عێراق دەکەین، بەڵام ئامادەنین یەک سەرباز بنێرین بۆ ئەو وڵاتە".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا ئۆباما لەسەر وەزعی عێراق وتی" ئێمە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمەریکامان سەرپشک کردووە  تا ئەو رێوشوێمانەمان بۆ بخەنە بەردەست کە چۆن یارمەتی عێراق بدەین".
هەروەها وتی " نا کرێ ئێمە باج لەخەڵکی ئەمەریکا بسێنین بۆ ئەوەی سەربازەکانمان بنێرێن بۆ عێراق".
وتیشی" ئێمە قوربانییەکی زۆرمان بۆ عێراق دا".
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد عێراقییەکان دەبێت خۆیان چارەسەری کێشەکانی خۆیان بکەن. 




PM:07:33:13/06/2014