فڕۆكەیەكی سەربازی هێزەكانی ئۆكرانیا بە (49) سەرنشینەوە كەوتە خوارەوەو زۆرینەشیان گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە، ژمارەیەك چەكداری جیابوەوە، تەقەیان لە فڕۆكەیەكی سەربازی هێزە ئاسمانیەكانی ئۆكرانیا كردوەو خستویانەتە خوارەوەو ژمارەیەك سەرنشینی فڕۆكەكە لەكاتی كەوتنە خوارەوەیاندا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام تەواوی ئاماری كوژراو و بیندارەكان رانەگەیەنراوە.
ئاڵۆزیەكانی نێوان سوپای ئۆكرانیاو چەكدارە جیابوەوەكانی ئەو سوپایە كە نزیكن لە روسیاوە بەردەوامەو بەپێی سەرچاوە هەواڵیە جیهانیەكانیش، روسیا یارمەتی سەربازی چەكدارە جیابوەوەكان دەدات.