په‌نتاگۆن بریار ده‌دات یه‌کێک له که‌شتیه گه‌وره‌کانی که هه‌ڵگری ده‌یان فرۆکه‌ی شه‌ڕکه‌رو مو‌شه‌کن بنێرێت بۆ که‌نداو.
چاودێران پێیان وایه ناردنی ئه‌م که‌شتیه جه‌نگیه گه‌وره‌یه که رۆڵی گرنگیان هه‌بوو له هه‌ردوو جه‌نگی که‌ندودا بۆیارمه‌تیدانی عیراق و لێدانی بنکه‌کانی داعشه.
ناردنی ئه‌م که‌شتیانه له‌کاێکدایه که دوێنی له کۆنگره‌یه‌کی رژنامه‌گه‌ری سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما وتی" ئێمه سه‌رباز نانێرین بۆ عێراق تارۆڵی ئه‌منیان بۆ بگێڕین، به‌ڵام ئاماده‌ین هه‌موو جۆره پاڵپشتیه‌کی ئه‌و وڵاته بکه‌ین و بژارده‌کانیش کراوه‌ن له‌به‌رده‌ماندا".
ئه‌مه‌ریکا پێشتر به به‌های 14 ملیار دوڵار چه‌کی فرۆشتووه به عێراق، له‌وانه 24 کۆپته‌ری ئه‌باشی، هه‌روه‌ها 36 فرۆکه‌ی ف 16 و وابڕیاره به‌م نزیکانه به‌به‌های 891 ملیۆن دۆلار چه‌کی تری پێ بفرۆشێت.