ڕاهێنەری ئێران هێرشی کردە سەر داوەری یاریەکە



دوای کۆتایی هاتنی یاری نێوان ئێران و ئەرجەنتین ، کە بە گۆڵیکی کوشندە میسی لە خولەکی ٩١  ئێرانیەکانی توشی شکست کرد ، کارلۆس کیرۆشی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئێران  هێرشی کردە سەر داوەری سڕبی { میلوراد مازیچ}  کە لێدانێکی سزای دروستی بۆ ئێمە نەگرتووە ، هەروەها کیرۆش ئەوەشی ووت کە داوەری یاریەکە تەنها پێنج مەتر لە حاڵەتەکەوە دووربوو.

لە  گێمی دووەمدا کاتیك هەردوو هەڵبژاردە بە بێ گۆڵ یەکسانبوون  یاریزانی ئێرانی { ئەشکان} لە نێو هێڵی سزادا لە لایەن زابالێتای بەرگریکاری ئەرجەنتینەوە لێی دراو یاریزانان و ڕاهێنەری ئێران داوای لێدانی سزایان دەکرد بەڵام  داوەری یاریەکە  رەتی کردەوە لێدانی سزا بێت.

ئا/ شاهۆ فایق




AM:03:39:22/06/2014