سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەنداو مەکسیک لە یاریگای { پلاسیدۆ ئەدیڕاڵدۆ کاستێلۆ} لە قۆناغی سانزەی مۆندیالی ٢٠١٤ روبەروی یەکبوونەوەو پرتەقاڵیەکانی هۆڵەندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک مەکسیکی لە چوار خولەکدا توشی شکست کردوو بلیتی قۆناغی هەشتیان بری.
لەگێمی یەکەمدا هیچکامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەنوو ئەو گێمە بە بێ گۆڵ بە کۆتا هات .
لە گێمی دووەمدا مەکسیک باشتر یاریان دەکردوو گۆڵێکیان لە لایەن جیوڤانی دۆ سانتۆس لە خولەکی ٤٨ دا تۆمار کرد ، یاری بەرەو کۆتای دەچوو تا خولەکی ٨٨ ویسلی شنایدەر گۆڵی بەرامبەربوونی بۆ هۆڵەندا تۆمار کردەوە.
دوو خولەک دوای ئەو گۆڵە کلاسیان هۆنتلار بە لێدانی سزا گۆڵی سەرکەوتنی بۆ هۆڵەندیەکان تۆمار کردوو یاریەکەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سوودی خۆیان بە کۆتا هێنا و بلیتی قۆناغی هەشتیان بریوو لەو قۆناغەشدا روبەرووی براوەی یاری نێوان یۆنان و کۆستاریکا دەکەوێت کە ئەمشەو کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
ئا/ شاهۆ فایق