ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٤ هەڵبژاردەی ئەڵمانیاو تاکە نوێنەرەکەی عەرەب ، کە هەڵبژاردەی جەزائیرە ڕوبەروی یەک دەبنەوە.
ئەڵمانیا لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا بە یەکەمی گروپی حەوتەم سەرکەتنی بۆ قۆناغی شانزە مسۆگەر کرد کاتێک هەر سێ یاریەکەی قۆناغی کۆمەڵەکانی بردەوە.
هەرچی هەڵبژاردەی جەزائیرە بە دووەمی گروپی هەشتەم سەرکەوت بۆ قۆناغی شانزە بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ.
جەزائیر دەیەوێت جارێکی تر مێژوو بنوسێتەوەو سیناریۆ مۆندیالی ١٩٨٢ ی ئیسپانیا دوبارە بکاتەوە کاتێک لە قۆناغی کۆمەڵەکانیدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک ئەڵمانیای توشی شکست کرد.
•یاریگا:{ خوسیە بنهێرۆ برۆدا}
•داوەر: {ساندرۆ ڕیکی} لە بەرازیل
•کۆمێنتار: حەفیظ دەراجی- عصام شەوالی}
ئا/ شاهۆ فایق