ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ناسراو بە {فیفا} هەستا بە دیاری کردنی ناوبژیوانی ئەرجەنتینی { نیستۆر بیتانا} بۆ بەرێوەبردنی لوتکەی ئەوروپای نێوان فەرەنساو ئەڵمانیا لە چارەکی کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ ، کە ڕۆژی هەینی کاتژمێر 7:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای {ماراکانا} ی بەناوبانگ بەرێوە دەچێت.
ئەم ناوبژیوانە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥ ی وڵاتی ئەرجەنتینەو لە ساڵی ٢٠١٠ بروانامەی نێودەوڵەتی پێ دراوە.
ئا/ شاهۆ فایق