یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی {فیفا} ناوبژیوانی جەزائیری {جەمال حەیمودی} دەستنیشان کرد بۆ بەرێوە بردنی یاری دیاری کردنی پلەی سێیەمی مۆندیالی ٢٠١٤ ی نێوان بەرزایل و هۆڵەندا کە شەممە کاتژمێر {١١:٠٠} بەکاتی هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.
ئەمە چوارەم یارییە{جەمال حەیمودی} لە مۆندیالی ٢٠١٤ بەرێوەی ببات پێشتر یاریەکانی نێوان ، ئوسترالیا و هۆڵەندا و ئینگلتەراو کۆستەریکا و بەلجیکای و ئەمریکای بەرێوە بردووە.
ئا/ شاهۆ فایق