یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی { فیفا} داوەری ئیتالی { نیکۆلا ڕیزۆری} دەستنیشان کرد بۆ بەڕێوەبردنی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ ی نێوان ئەرەجنتین و ئەڵمانیا کە ڕۆژی یەکشەممە لە یاریگای { ماراکانا} ئەنجام دەدرێت.
هەردوو یاریدەرەکەی ئیتالیەوبە ناوەکانی ڕیناتۆ فافیرانی و ئەندریا ستیفانییە.
داوەری چوارەمیش {کارلۆ سفێرای ئیکوادۆرییە}.
نیکۆلا ڕێزۆری لە مۆندیالی ٢٠١٤ تا ئێستا سێ یاری بەڕێوە بردووە کە یاری نێوان ئیسپانیا و هۆڵەندا و ئەرجەنتین و بەلجیکا و ئەرجەنتین و نەیجیاریایە.
لە ساڵی ٢٠١٣ یاری کۆتایی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپای نێوان بایرن میونخ و بروسیا دۆرتمۆندی بەڕێوە برد.
ئەم داوەر لە ٥-١٠ – ١٩٧١ } لە ئیتالیا لە دایکبووەو لە ساڵی ٢٠٠٧ بروانامەی نێودەوڵەتی پێ دراوە .
ئا/ شاهۆ فایق