سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی فیفا { ماسیمۆ بۆساکی } سویسری لەسەر لێدانە سزاکەی هۆڵەندا هاتە دەنگ ، کاتێک یاریزان { ڤیلار} یەکەم لێدانی سزای بۆ هۆڵەندا جێبەجێ کرد لە راگەیاندنەکانەوە مشتومڕی زۆری لێکەوتەوەو کە گوایە تۆپەکە چووەتە ناو گۆڵەوەو هێڵی گۆڵەکەی بڕیوە،
لە وەڵامدا سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان لە فیفا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە ئێمە تەکنەلۆژیای هێڵی گۆڵمان بۆ سێیەم جار بە کار هێناوەو تۆپەکە هێڵی گۆڵەکەی نەبڕیوەو بڕیاری داوەری یاریەکە دروست بووە.
لە یاری نێوان هۆڵەندا وئەرجەنتین لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٤ کە ئەرجەنتین٤-٢ بە لێدانی سزا سەرکەوتنی بە دەست هێنا یاریزانی هێڵی بەرگری هۆڵەندا {ڤیلار} لە کاتی جێبەجێکردنی یەکەم لێدانی سزا دوای گەرانەوەی لە لایەن گۆڵپارێزی ئەرجەنتینەوە تۆپەکە لە سەر هێڵی گۆڵەکە وەستا و لە راگەیاندنەکانەوە بڵاو بووەوە کە گوایە هێڵی گۆڵی بڕیوە ، بەڵام دەرکەوت کە تۆپەکە نە چۆتە گۆڵەوە.
ئا/ شاهۆ فایق