عه‌مار کوفی ئه‌و کوڕه کورده‌یه که ئه‌م وه‌رزه له‌رێگه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵی که‌ناڵی MBC ناسرا‌و، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هه‌ڵسه‌نگاندی به‌رنامه‌که‌ی سه‌رسام کردوه‌و له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکی ئه‌و که‌ناڵه زیاترین پشتگیری ده‌کرێت.
ئه‌و مامۆستای سیرامیکه، له شارۆچکه‌ی زاخۆ ده‌ژی له پارێزگای دهۆک، پیشەکەی په‌یوه‌ندی به گۆرانی وتنه‌وه نییه، هەرچەندە کاره‌که‌ی به هه‌مان شێوه هونه‌ره، پێویستی به ئارامگرتن‌و وردی هه‌یه، ئه‌مانه هه‌موویان یارمه‌تی ده‌ده‌ن له هه‌ڵبژاردنی گۆرانیه‌کان به وردی‌و ئارامگرتن بۆ ئه‌وه‌ی به باشترین شێوه گۆرانی بڵێت.
هونه‌رمه‌ندی دیاری بواری میوزیک محه‌مه‌د عه‌بدولوه‌هاب کە راهێنانی پێده‌کات‌و یارمه‌تی ده‌دات، زۆر پێی سەرسامە.
کوفی بۆ بردنه‌وه له‌وێیه وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ندامانی هه‌ڵسه‌نگێنه‌ری بەرانامەکە به‌دڵنیایه‌وه وتی " عه‌مار له پرۆگرامی کۆتایی به‌رنامه‌که‌ماندایه".
ئه‌و ژماره 21 و ده‌توانن له رێگه‌ی هێڵه‌کانی مۆبایله‌وه به ناردنی نامه‌یه‌ک یان زیاتر پشتگیری بکه‌ن، کۆڕه‌ک به ژماره2188و ئاسیاش به ژماره 2268.
عه‌مار خه‌ونی گه‌وره‌ی هه‌یه له بواری میوزیک‌و گۆرانیدا پاڵپشتی بکه‌ن‌و خه‌ونه‌که‌ی بهێننه دی، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ستێره‌یه‌ک له دنیای میوزیکی کوردستاندا، چونکه ئه‌و به‌ناوی کوردستانه‌وه به‌شداره.