ڤیدیۆ.. دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی دیاری کوردستان دیاری قەرەداغی نوێترین بەرهەمی خۆی بەناوی (بەشی من تەنیایی) لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە. 

گۆرانی بەرهەمە نوێکەی دیاری قەرداغی لەلایەن ئەفشین محەمەدییەوە نوسراوە و ئاوازی خۆیەتی و ئارام سەردار کاری موزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە، هاوکات لەلایەن ڤینۆرپدەکشنەوە کارەکانی تری کلیپەکە بە ئەنجام گەیەندراوە.

دیاری قەرەداغی ساڵی ١٩٦٧ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، گۆرانیبێژێکی دیاری کوردە، جگە لە ڤیدیۆ کلیپ و کۆنسێرت و گۆرانی تۆمارکراو، لە ماوەی ڕابردوودا هەشت ئەلبومی گۆرانی بڵاوکردووەتەوە بە ناوەکانی (سەراب، عەشق لێرە، سەدەیەک بێ ئارامی، بێدەنگی دەشکێنم، بۆنی خاک، نیشتمانێک لە گوڵ، سەردەمێکی تر ساڵی، ڕێی باران).



PM:03:23:09/03/2022