گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کیژان ئیبراهیم خەیات، نوێترین بەرهەمی خۆی تایبەت بۆ مەرگی (ژینا ئەمینی) بڵاوکردەوە.
كیژان لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی گۆرانی (كوردینە)ی بڵاوكردەوە، كە بۆ مەرگی ژینا ئەمینی وتویەتی، لە تێكستی نزار ناشادە و ئەو خانمە هونەرمەندە خۆی ئاوازی بۆ داناوە.
كیژان ئیبراهیم لە ساڵی (١٩٨٥) لە دایکبووە، کچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە، دهرچووی كۆلێژی هونهری زانكۆی سلێمانییه، دوو برای وەک گۆرانیبێژ و پێشکەشکار کاردەکەن و ژیانی خوشکیشی لە بواری نواندندا کار دەکات و ماوەی چەند ساڵێکە هاوسەرگیری کردووە هاوسەری هونەرمەندی زیرەک میرەی پەیکەرتاشە و خاوەنی دوو مناڵن.