ڤیدیۆ.. سەنا بەرزنجی (كوڕە رەشتاڵە) بڵاودەكاتەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد سەنا بەرزنجی بەرهەمێکی نوێ بە ناوی (کوڕە ڕەشتاڵە) بڵاودەکاتەوە. 

سەنا لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (كوڕە رەشتاڵە) بڵاوكردەوە كە لە تێكستی ژیار بەرزنجەیە، كاوە بەهرامی کاری موزیک و ئەڕێنجمێنتی بۆ كردووە، ستێفن جۆن كاری میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە و لە دەرهێنانی مۆنۆ شۆتە. 

مانگی ئەیلولی ئەمساڵ سەنا گۆرانی (خەیاڵی) بەشێوەی دەنگ بڵاوكردەوە كە تائێستا زیاتر (٩) هەزار بینەری هەیە. 

سەنا بەرزنجی لە دایکبووی ساڵی (٢٠٠١)ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستیپێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستاشدا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.



PM:12:51:20/12/2023