گۆرانیبێژی دیاری کورد غەزەل مستەفا بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (دوو سەر لەسەر سەرینێی) هونەرمەندی ناودار حەسەن زیرەکی بڵاوکردەوە.
غەزەل نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بە ناوی (دوو سەر لەسەر سەرینێی) بڵاوكردەوە كە گۆرانییەكی هونەرمەندی كۆچكردوو حەسەن زیرەكە.
بابەك كەدخودا کاری میوزیك و ئەڕێنجمێنتی بۆ بەرهەمەکە نوێکردووەتەوە، سۆران مەعروفیان كاری دەرهێنانی بۆ كلیپەكەی ئەنجامداوە
غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی (٢٧) ساڵە، پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی.