ڤیدیۆ.. گۆران ساڵح (دڵشكانی) بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، گۆران ساڵح نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە ناوی (دڵشكانم) بڵاوکردەوە. 

گۆران لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (دڵشكانم)ی بڵاوكردەوە كە تێكستی گۆرانییەكە دیار محەمەد نوسیویەتی و لە ئاوازی گۆرانە، سەرمەند فواد كاری دابەشكردنی میوزیكی بۆ ئەنجامداوە.

گۆران ساڵح لەدایكبووی ساڵی ١٩٨٥ە لە شاری هەولێر و دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەكانە و خاوەنی چەندین كار و بەرهەمی هونەریە.


AM:09:06:15/05/2024