هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد کەمال محەمەد نوێترین کاری هونەری خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژێکی لاو بڵاوکردەوە.
بەرهەمی (پەری) ناوی کلیبە هاوبەشەکەی هونەرمەندان کەمال محەمەد و هیمان ڕەسولە، کەمال محەمەد لە كەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بڵاویکردووەتەوە کە تێكستەكەی لەلایەن هیمان نوسراوە و كاری دەرهێنانی كلیپەكەشی ئەنجامداوە.
كهمال محهمهد له دایكبووی ساڵی (١٩٦٠)ی شاری سلێمانییه، لە تەمەنێکی مناڵیەوە دەستی بە گۆرانی وتنکردووە، بە یەکێک لە گۆرانیبێژە ناسراوەکانی هەشتاکانی سەدەی رابردووی سلێمانی و باشووری کوردستان هەژمار دەکرێت و تائێستا بەردەوامە، خاوهنی چهندین ئهلبووم و گۆرانی و كلیپه.