گۆرانیبێژی دیاری کورد غەزەل مستەفا بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (عەتر و گوڵاو) بڵاودەکاتەوە.
غەزەل مستەفا نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەناوی (عەتر و گوڵاو) بەمزوانە بڵاودەکاتەوە.
غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی (٢٧) ساڵە، پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی.