گۆرانیبێژی كوردی رۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی، بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (کەنی) بڵاوکردەوە.
(کەنی) کە لە شێوە زاری هەورامی بەرهەم هاتووە، تازەترین کاری هونەری عەزیز وەیسییە و لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە كە لە تێكست و ئاوازی میرزا لوتفوڵایە، لەلایەن پەیمان زەمانی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە.
عەزیز وەیسی له ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زیاتر گۆرانیەکانی لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە.