گۆرانیبێژی دیاری کورد غەزەل مستەفا بەرهەمێکی نوێی بە ناوی (عەتر و گوڵاو) بڵاوکردەوە.
غەزەل مستەفا نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ لە چەناڵی یوتوبی تایبەتی خۆی بەناوی (عەتر و گوڵاو) بڵاوکردەوە.
تێكستی بەرهەمە نوێکەی غەزەل لەلایەن حەمە سەعید ئیبراهیم نوسراوە، ئاریۆس كاری بەرهەمهێنانی میوزیكی بۆ ئەنجامداوە و لە دەرهێنانی ئاراس قەهرەمانییە.
غەزەل مستەفا خەڵکی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی (٢٨) ساڵە، پاش بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی کورد ئایدڵ و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی کۆتای پڕۆگرامەکە، ناوبانگێکی زۆری بە دەست هێنا و لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەری تایبەت بە خۆیەتی.