گۆرانیبێژی کورد دیلانار یەڵدز نوێترین کاری هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ دیلانار یەڵدز لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (خنسێی) بڵاوكردەوە كە رەند ئەمجەد كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ کردووە و رێناس كورداخ كاری میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە، لەلایەن ستۆدیۆی SM كاری بەرهەمهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامدراوە.
دیلانار یەڵدز لە دەڤەری باکووری کوردستان لە دایکبووە، لە ئیستەنبوڵ گەورە بووە و خوێندویەتی، باوکی بەڕەچەڵەک خەڵکی سەرسەنگە و دایکیشی خەڵکی ئامێدییە.
بەشێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی خوێندنی ئۆپێرای تەواوکردووە، یەکەمین کچە ئەو بڕوانامەیەی هەیە، لە ئێستاشدا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.