گۆرانیبێژی لاوی دیاری کورد میران عەلی بۆیەکەمجار نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردەوە.
میران لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (احببتها) بڵاوكردەوە کە لە تێكستی ئەمیر تەمیمییە و ئاوازەكەی سائر حازمە، دانیار محەمەد كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.
میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.