ڤیدیۆ.. ژینێ ئەتروشی بەرهەمێكی هاوبەشی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی دیاری شاری دهۆک ژینێ ئەتروشی لەگەڵ ڤەگر بەرهەمێکی هاوبەشی بە ناوی (کەنی و گری) بڵاوکردەوە. 

(کەنی و گری) نوێترین کاری هونەری هاوبەشی نێوان هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ ژینێ ئەتروشی و ڤەگرە کە لە چەناڵی یوتوبی تایبەت بە خۆیان بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویانکردۆتەوە.

نوسین و ئاوازەكەی لەلایەن هێژا دانراوە، ئیبراهیم سەعید كاری ئەڕێنجمێنت و میكس و ماستەرینگی بۆ كردووە، محەمەد سیسكۆ كاری دەرهێنانی كلیپەكەی ئەنجامداوە.

ژینی ئەتروشی ساڵی (١٩٩٨) لە دایكبووە، خەڵکی شاری دهۆکە، بەڵام لە وڵاتی نەرویج گەورە بووە، ماوەی چەند ساڵێکە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەند گۆرانییەکە.



PM:12:59:20/08/2024