كچە گۆرانیبێژی کورد ئازیتا لوقمان بەرهەمێکی هاوبەشی لەگەڵ براكەی ئاسۆ لوقمان بڵاوکردەوە.
ئازیتا لوقمان لە چەناڵی یوتوب ڤیدیۆ كلیپی (دەڕژێ)ی بڵاوكردەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ ئاسۆ لوقمانی برای وتویەتی و تارق خانەقینی كاری ئاوازدانان و میكس و ماستەرینگی بۆ ئەنجامداوە، هەروەها ئامانج دارەوان کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە.
ئازیتا لوقمان خەڵکی شاری شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە، دانیشتوی شاری هەولێرە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی هونەرییە و خوشکی ئاسۆ لوقمانە کە ئەویش یەکێکە لە گۆرانیبێژە گەنجەکان و ماوەیەکی کەمە دەستی بە کاری هونەری کردووە.