ڤیدیۆ.. ئاراس كۆیی (هاواری هونەر) بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاراس كۆیی نوێترین بەرهەمی بە ناوی (هاواری هونەر) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە.

ئاراس لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی (هاواری هونەر) بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوكردەوە كە تێكستەكەی لەگەڵ بەرهەم عەلی نووسیوەتەوە و خۆشی ئاوازی بۆی داناوە، هەروەها خەیبەر رەفیق و ئاراس كۆیی کاری دەرهێنانیان بۆ کلیپەکە ئەنجامداوە.

ئاراس فاتیح رەسوڵ ناسراو بە ئاراس کۆیی ساڵی ١٩٧٢ لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، دەرھێنەر و سیناریۆنووسە، خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بواری ھونەر کە لە ساڵی ١٩٩٧ لە زانکۆی مۆسکۆ ستەیتی کلتوور بەدەستهێناوە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆیەتی و زیاتر بە گۆرانی (خەپە گیان) ناوبانگی دەرکردووە.



AM:11:37:17/09/2024