ڤیدیۆ.. نازدار کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

نازدار جزیری گۆرانیبێژی ناسراوی باکور و باشوری کوردستان، نوێترین کاری هونەری خۆی بڵاوکردەوە. 

نازدار لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمی (حنەی) بڵاوكردەوە كە تێكستی بەرهەمەکەی لەلایەن رەشۆ ئایشان و نازدار نوسراوە، هونەرمەند خۆی ئاوازەكەی بۆ داناوە، رێناس كورداخ كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە، لە دەرهێنانی محەمەد سیسكۆیە.

نازدار له‌ ساڵی ١٩٨٧ له‌ جزیره‌ی بۆتان له‌ باکووری کوردستان له‌ دایکبووه له‌ تەمەنی شه‌ش ساڵییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا ڕووی لە وڵاتی ئه‌ڵمانیا کردووە و خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانکۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی کچ و کوڕێکە بە ناوی (کەنی و کەڤان).



AM:09:31:24/09/2024