کچە گۆرانیبێژی لاوی سلێمانی دێرێ ئارام نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بڵاوکردەوە.
(نامەوێت) نوێترین کاری هونەری دێرێ ئارامە کە لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردووەتەوە، هەروەها تێكست و ئاوازی گۆرانییە نوێکەی دێرێ لەلایەن خۆی نوسراوە.
دێرێ ئارام ساڵی (٢٠٠٠) لە خانەوادەیەکی هونەری شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ چوار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات جگە لە (بیبینە) خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.