ڤیدیۆ.. میرا عەلی بە زمانی عەرەبی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد (میرا عەلی) نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (محمد الشيخ الذَهَب) بڵاوكردەوە.

میرا لە چەناڵی یوتیوبی تایبەتی ئاوازدانەری دیاری کورد هەڵكەوت زاهیر نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە كە تێكستەكەی لەلایەن زیا مەیالی نوسراوە، ئاوازی هەڵكەوت زاهیرە، هەروەها موحیب راوی كاری ئەڕێنجمێنتی بۆ كردوە.

میرا عەلی، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی کە ھەڵکەوت زاھیر کاری ھونەری بۆ دەکات، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و ئەلبومی گۆرانییە، بەھۆی ئەوەی زۆرترین گۆرانی بەشێوەی دوێت لەگەڵ گۆرانیبێژانی دیکە بڵاوکردووەتەوە، نازناوی سوپەر دوێتی وەرگرتووە، هاوكات چەند بەرهەمێکشی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردوەتەوە. 



AM:09:35:26/11/2024