ڤیدیۆ.. بۆکان هەورامی بەرهەمە نوێکەی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی گۆرانبێژی کورد بۆکان هەورامی نوێترین بەرهەرمی خۆی بە ناوی (باران) بڵاودەکاتەوە.

بۆکان هەورامی بەرهەمە نوێکەی بە ناوی (باران) بڵاوکردەوە کە تێکستی گۆرانییەکەی یەحیا بەرزنجییە، بورهان موفتی زادە ئاوازی بۆدانەوە، کاری دەرهێنانیشی لەلایەن ئارام سەردارەوە بۆ ئەنجامدراوە.

بۆكان هەورامی خەڵکی ناوچەی هەورامانە، خاوەنی چەند بەرهەمێکی ئامادەکراوی خۆیەتی، هەروەها زیاتر گۆرانی هونەرمەندە ناودارەكان دەڵێتەوە و پێشکەشی هەوادار و بیسەرەکانی دەکات. 



AM:11:05:03/12/2024