هونەرمەندی ناسراوی كورد ئەمەل سەعید كوردە کلیپێکی جیاوازی بە ناوی (زەردەخەنە) بڵاوکردەوە.
ئەمەل سەعید كوردە لە ڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، ڤیدیۆ کلیپی (زەردەخەنەی) بڵاوکردەوە كە لە تێكستی ساڵح بێچاره و ئاوازی مامۆستا عومەر عهبدوڵایە و له دەرهێنانی ئاسۆ جمال موختارە.
ئەمەل سەبارەت بە چیرۆكی كلیپەكەی لە هەژماری تایبەتی خۆی دەڵێت" هەندێک جار زەردەخەنەی لێوێک دەبێتە هۆی بزربوونی هەور و خەمەکانی دڵ ڕایدەماڵن، سوپاسی گشت ئەو زەردەخەنانە دەکەم کە وجودیان هەیە لەم کلیپە و جوانترتان کرد بە ڕووە خۆشەکانتان".
ئەمەل سەعید کوردە لە ساڵی ١٩٧٦ لە کەرکوک لە دایکبووە، دهرچووی پهیمانگای هونهره جوانهكانی سلێمانیه و له ئێستادا له وڵاتی بهریتانیا دهژی، خاوەنی چەندین ئەلبوم و گۆرانییە، هەروەها گۆرانی بۆ چەند درامایەکی تەلەفزیۆنی وتووە و بەشداری كار و چالاكییە هونەرییەكانی دەرەوەش دەكات.