گۆرانیبێژی لاوی کورد ئەحمەد خەلیل نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی (دڵی من) بڵاوکردەوە.
تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن نزار ناشاد نوسراوە، سیامەك فەقێزادە كاری بەرهەمهێنانی مویزكی بۆ كردووە، میران جەمال کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (چاوەڕوانی) بووە.