ڤیدیۆ.. میران عەلی بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد میران عەلی نوێترین بەرهەمی هونەری خۆی بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردەوە.

میران لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بە ناوی (جوانێ گیان) بڵاوكردەوە کە بەشێکی گۆرانییەکەی لە تێكست و ئاوازی فۆلكلۆرە و بەشێكیشی لەلایەن میران خۆی دانراوە، سەروەر رەزایی كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ کردووە، هەروەها ئارام سەردار كاری میوزیك ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە. 

میران عەلی لە دایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی (خۆشترین دەنگ) و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 



AM:09:47:29/01/2025