ڤیدیۆ.. لەمیا جەمال گۆرانییەک بە زمانی كوردی دەڵێت

لەمیا جەمال کە خانمە گۆرانیبێژێکی دیاری توونسییە نوێترین کاری هونەری خۆی بە زمانی كوردی بڵاوکردەوە. 

لەمیا جەمال لە كەناڵی تایبه‌تى هەڵكەوت زاهیری ئاوازدانه‌ر ڤیدیۆ کلیپی (صباح النوری) بڵاوكردەوە،  تێكستی به‌رهه‌مه‌كه‌ بەدرخان سیند نوسیویه‌تى، هەڵكەوت زاهیر ئاوازەكەی بۆ داناوە، سەرکان تەنیکە کاری ئەڕێنجمێنتی بۆ ئەنجامداوە.

لەمیا جەمال خۆى عه‌ره‌به‌ و خه‌ڵكى تونسه‌، له‌ ٢٠١٧ ه‌وه‌ ده‌ستى به‌ كارى هونه‌رى كردووه‌، جگه‌ى لە زمانى عه‌ره‌بى و كوردى به‌ ئینگلیزى و فەره‌نسى و ئیتاڵی به‌رهه‌مى هه‌بووه‌.



AM:10:10:29/01/2025