خانمە هونەرمەند دەریا كاروان گۆرانییەكی تایبەت بۆ جێگر عەزیز تۆمار دەكات.
دەریا كاروان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گۆرانی (بۆیان باسكە) بڵاودەكاتەوە، كە بە تایبەت بۆ كۆچی هونەرمەند جێگر عەزیزی وتووە، گۆرانییەكەش لە تێكستی دەریا خۆیەتی و ئاوازەكەشی لەلایەن ئیمیلەوە دانراوە.
ئەو خانمە هونەرمەندە پێشتر لەگەڵ هونەرمەند جێگر عەزیز گۆرانی (گوڵە باخ)یان نوێكردەوە و بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاویانكردەوە و دەنگدانەوەیەكی باشیشی هەبوو.
جێگر عەزیز مانگی ڕابردوو لەلایەن هاوڕێیەكییەوە درایە بەر چەقۆ و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.