ڤیدیۆ...واحید داوای ماچ دەكات

هونەرمەندی لاو واحید عەلی نەژاد نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە.

واحید عەلی نەژاد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ماچ بڵاودەكاتەوە كە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومی دڵی تەنیام كە ماوەیەك پێش ئێستا بڵاویكردەوە.

تێكستی گۆرانی ماچ لەلایەن سامان بەرزنجییەوە نوسراوە و كاری تۆماركردنی لە ستۆدیۆكانی هەڵكەوت زاهیر تۆمار كراوە، گروپی ڕەنگیش كاری دەرهێنانی كلیپەكەی كردووە.

واحید عەلی نەژاد هونەرمەندێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و بەهۆی شێوازی گۆرانی وتن و ستایلەكانییەوە زۆر جار ڕوبەڕووی ڕەخنەیەكی زۆری دەبێتەوە.




PM:02:36:15/03/2016