هونەرمەندی لاو هەڵوێست لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتییەكانەوە كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە.
هەڵویست لە نوێترین كاریدا لەڕێی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی باخەوان بڵاودەكاتەوە كە لە ئاوازی فۆلكلۆرەوە تێكستەكەشی بەشێكی فۆلكلۆرە و بەشێكی دیكەشی لەلایەن نامۆوە نوسراوە، كاری میوزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن ئەفشین شوكرییەوە ئەنجامدراوە، كلپی گۆرانییەكەش لە هۆڵەندا وێنەگیراوە.