هونەرمەندی ناسراو عەدنان كەریم لەگەڵ هەردوو هونەرمەندی لاو گۆرانییەكی هاوبەش تۆمار دەكەن.
تیپی مۆسیقای سلێمانی لە نوێترین كاریدا گۆرانییەكی نیشتمانی هاوبەش بۆ هونەرمەندی ناسراو عەنان كەریم و هەردوو هونەرمەندی لاو تانیا ئاسۆ و شاری هێرش بەرهەم دەهێنێت.
گۆرانی هیوا كە بەرهەمێكی نیشتمانییە، لە تێكستی ئیسماعیل محەمەد و ئاوازی زانا مەحمود هەژار و چەندین میوزسیانی دیكە بە ژەنینی چەند ئامێرێكی جیاواز بەشداریان تێدا كردووە.
كلیپی گۆرانییەكە لە كوردستان وێنەگیراوە و خەیبەر ڕەفیق كاری وێنەگرتن و دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.