ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی ماجید موهەندیس كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
ماجید موهەندیس لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی (وحشتینی) بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی و لەماوەیەكی كەمیشدا سەركەوتنێكی زۆری بەدەست هێناوە.
تێكسیتی گۆرانییەكە لەلایەن عەبدولەتیف شێخەوە نوسراوە و ئاوازی گۆرانییەكەش لەلایەن مستەفا جادەوە دانراوە، كلیپەكەش لە لەندەن و پاریس وێنەگیراوە و دەرهێنەری گەورەی عێراقی فایەق حەسەن كارەكانی ئەنجامداوە.