هونەرمەندی ناسراوی كورد كەمال محەمەد كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە.
كەمال محەمەد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی ئێوارانم چۆن خۆشبوێت بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی ئیسماعیل ساڵح و ئاوازی كەمال محەمەد خۆیەتی و كاری میوزیكی لەلایەن پێشەوا محەمەدەوە بۆ ئەنجامدراوە، كلیپی گۆرانییەكەش لە كوردستان وێنەگیراوە و لە دەرهێنانی بڕیار فەتاحە.