هونەرمەند سامان عومەر نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە.
سامان عومەر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (هەر تۆم دەوێت) بڵاودەكاتەوە كە نوێترین بەرهەمێتی كە لە تێكستی ڕەنج سەنگاوی و سامان عومەر خۆیەتی و ئاوازەكەی لەلایەن خۆیەوە دانراوە، كاری موزیكی بەرهەمەكەش لەلایەن ئارام سەردارەوە ئەنجامدراوە.
كلیپی گۆرانییەكە لە دەرەوەی كوردستان وێنەگیراوە و هەردی عومەر كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.