خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد كیژان ئیبراهیم خەیات نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە.
كیژان ئیبراهیم خەیات لە نوێترین كاریدا كلیپی گۆرانی تەمەن بڵاودەكاتەوە كە لە ئاواز و هۆنراوەی ئەڤشین شوكرییەوە كلیپی گۆرانییەكەش لە كوردستان وێنەگیراوە و هەردی سەلامی كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە.
بەرهەمە نوێكەی كیژان لە چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەیدا سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێناوە و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بینەرێكی هەزاران بینەری هەبووە.
كیژان ئیبراهیم خەیات ساڵی 1985 لە سلێمانی لەدایك بووە كچی هونەرمەندی گەورە ئیبراهیم خەیاتە و دەرچووی كۆلێژی هونەری زانكۆی سلێمانییە و ماوەی چەند ساڵێكە سەرقاڵی گۆرانی وتنە.