ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە و هەرایەكی گەورە دەنێتەوە.
مایا دیاب لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی (سبع ترواح) بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بەشێوەیەكی ورژێنەر دەردەكەوێت و جلەكانیشیبە جۆرە قوماشێك دوراوە كە شوێنە هەستیارەكانی لەشی دەرخستووە.
دیاب لە سەرەتای كلیپەكەی بە جلێكی سەوزەوە دەردەكەوێت، دواتریش لە بەشێكی دیكەدا جلەكانی دادەكەنێت و دەیكات بە عەزییەكی سور كە هەوادارانی ئاماژەیان بەوە كردووە ئەو جلانە وروژێنەری مایای زیاد كردووە.
لە كلیپەكەدا ئەو خانمە هونەرمەندە حەوت پیاو بەدوای یەكدا دەهێنێتە ماڵەوە، دواتریش هەر یەكێك لەو كەسانە لە شوێنێكدا دەشارێتەوە و ماڵەكەی دەتەقێنێتەوە.